|
به‌شی بیست و دووه‌م: زه‌مه‌نێک بوو بۆت ئه‌دوام و ووشه‌م ده‌بووه گۆڕه‌پان بۆ دیتنه‌وه‌ی یه‌کجاریی تۆ! هه‌ر وه‌ک به ووشه پێتگه‌شتم و به ووشه ته‌ریکم خستییه‌وه و دڵم شکاندی، هه‌نووکه به ووشه، وا دیسانه‌وه، پاش ئه‌زموونێکی چه‌خماخه ئاسا، زۆر له نزیکه‌وه له گه‌ڵت ئه‌دوێم!
به‌شی پێنجه‌م! هه‌ندێک راکشام له سه‌ر ته‌ختی خه‌وەکه‌م و ویستم تۆزێک بنووم! له به‌ر دوو هۆ نه‌متوانی بخه‌وم! یه‌که‌م ئه‌وەی وەک بیستوومه، خه‌وی ئێواران زۆر ناخۆش و خراپه و دووەم ئه‌وەی به راستی ، بیرکردنه‌وە له ئه‌و نه‌یدەهێشت خه‌و بچێته چاوەکانم!
خەڕاته دڵ! وەک خەڕاتێ ئه‌م دڵه خه‌ڕاته‌ی من ژینی گه‌ڕان به دوای عه‌شقی دابووە رێ!
به‌شی چوارەم:
هه‌نگاوی یه‌که‌مم نایه ژوورە و به تامه‌زرۆیی و دڵه راوکێ و شه‌رمێکه‌وە، خۆمم کرد به گۆڕەپانی تێبان و یه‌که‌مجار دیتنی ئه‌و به‌و شێوەیه‌ی که دەبوو یه‌کدی ببینین.
وەکو جارەکانی پاریس، هاوڕێم، دانیشتووم و دڵم لێوانلێوە له ووشه! به‌ڵام ئه‌مجارە، له ئوسلۆ! دەڵێی له لێوە مه‌نگه‌کانی گڵاسه بیرەکه‌ی به‌ردەستم، ووشه‌کان هه‌ڵدەلووشم و له چه‌ند رێیانی دەست و چاو وهزر و بیرەوەرییه‌وە، دەیا‌نهێنمه سه‌ر په‌ڕاو! |
About![]()
Home
|